سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەلەسەر پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆی پۆڵۆنیاو زانکۆکانی عێڕاق

سیاسی
  • 14-06-2023, 04:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدڵەتیف جمال ڕشید جەختیکردەوەلەسەرگرنگی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان زانکۆی پۆڵۆنیاو زانکۆکانی عێڕاق.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار هەستا بەسەردانیکردنی یەکێک لەکۆنترین زانکۆکانی جیهان بەیاوەری وەزیری ڕۆشنبیری احمد فکاک بەدرانی و وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فائق جابڕۆوژمارەیەک لە ڕاوێژکارو بەرپرسی دیکە.
    سەرۆک کۆمار لەسەرەتای سەردانەکەدا چاوی کەوت بە سەرۆکی زانکۆکە پڕۆفیسۆر جیوفانی مولاری.
    لەمیانەی دیدارێکدا سەرۆک کۆمار خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانەوجەختیکردەوەسەر
    گرنگی پتەوکرنی پەیوەندیەکانی زانکۆکە لەگەڵ زانکۆکانی عێڕاقدا.
    پاشان لەوتەیەکیدا ئاماژەی بەگرنگی ئەم زانکۆیەکرد کە چەندین کەسایەتی ناودار تیایدا خوێندویانە، ئەوجا لە تۆماری شەرەفی زانکۆکەدا وتەیەکی نووسی تیایدا ئاماژەیکرد بە خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی ئەم زانکۆیە کەیەکێکە لەکۆنترین زانکۆکانی جیهان.
    لەلایەن خۆشیەوەسەرۆکی زانکۆکە سوپاسی سەرۆک کۆماری کردو دیاریەکی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد .
    ئەمەو سەرۆک کۆمار چاوی کەوت بەژمارەیەک قوتابی عێڕاقی کە لەوزانکۆیەدادەخوێنن و هانیانی دا کەبەردەوامبن لەسەر کۆششکردن بۆ بەدەستهێنانی پلەوپێگەی پێشکەوتوو لەژیاندا.