سەرۆک کۆمار لەئیتاڵیا نیشانەی مەزنی پێدەبەخشرێت

سیاسی
  • 13-06-2023, 15:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەلایەن سەرۆکی ئیتاڵیاوە سیرجیو مارتاریللا نیشانەی مەزنی پێبەخشرا.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار لەلایەن سەرۆکی ئیتاڵیاوە لەکۆشکی کویرینالە لە ڕۆما نیشانەی مەزنی پێبەخشرا کە باڵاترین نیشانەیە لە وڵاتی ئیتاڵیا کە بەسەرۆکەکان دەبەخشرێت.
    لەهەمان کاتیشدا سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید هەستا بە بەخشینی نیشانەی نیشتیمان پلەیەک ک بەڕزترین نیشانەی وڵاتی عێڕاقە بە سەرۆکی ئیتاڵیا وەک نرخاندنێک بۆ قووڵایی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا، ئەویش لە ئێوارەخوانێک کە لەسەر شەرەفی سەرۆک کۆمار سازدرابەئامادەبوونی خانمی یەکەمی عێڕاق شاناز ئیبڕاهیم ئەحمەد و وەزیری ڕۆشنبیری احمد فکاک بەدرانی و وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیفان فائق جابڕو وژمارەیەک بەرپرسی دیکەلەهەردوولا.
    سەرۆک کۆمار لەوتەیەکیدا بەمبۆنەیەوە جەختی کردەوەسەرئاشتی وتەبایی لەنێوان گەلانی جیهاندا کەبنەمای ژین و ژیاری مرۆڤایەتیە، دەسخۆشیشی کرد لە ئیتاڵیا کە هاوبەش بووە لە ئاوەدانکردنەوەی عێڕاق و ڕاهێنانیشی کردووە بەهێزەعێڕاقیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی ئیتاڵی سوپاسی هەڵوێستی سەرۆکی عێڕاقی کرد کەلەڕووداوەکانی هەڵسانی لافاو لەشارەکانی ئیمیلیاو ڕوامنیا پشتیوانی ئیتاڵیای کرد.