سەرۆک کۆمارپێداگری دەکات لەسەر پەڕەپێدانی خوێندنی باڵا

سیاسی
  • 18-05-2023, 14:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختیکردەوەسەر گرنگی پەڕەپێدانی خوێندنی باڵا.
    بەیاننامەی سەرۆک کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ بەیاوەری وەزیری ڕۆشنبیری گەشتوگوزار اتمد فکاک بەدرانی و وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فایق سەردانی زانکۆی سلێمانیان کرد و سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ کاوە جمال ڕشید و یاریدەدەری 
    سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پێشڕەوحەمەجان و ژمارەیەک مامۆستالەپێشوازیاندا بوون.
    وتیشی سەرۆک کۆمار ئامادەی فیستیڤاڵی زانکۆبوو کە بە چالاکی فراوان و هەمەجۆر بەڕێوەدەچێت.
    سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە پەڕە بەخوێندنی باڵا بدرێت، بەتایبەتی لەبوارە زانستی وئەکادیمیەکانداو ڕاشیگەیاند کە بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی لە ئاستی زانستی لە زانکۆکە دەکاتو جەختیشی لەوەکرەوە کەپێویستە هەماهەنگی لەنێوان زانکۆکانی جیهاندا بکرێت بۆ پێشخستنی پڕۆسەی خوێندنی زانکۆیی لە هەرێم ولەهەموو لەعێڕاقدا.
    لەلایەن خۆشیانەوە سەرۆک و ستافی فێرخوازی وانەبێژی لە زانکۆکە ڕێزوپێزانینی خۆیان ئاڕاستە کرد بۆ سەرۆک کۆمار و جەختیان لەوەکردەوەکە کۆششی بێوێنە بخەنەکەڕ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فێرخوازی و زانستی لە زانکۆکەدا.