سەرۆک کۆمار : عێڕاق خوازیارە کە میکانیزمەکانی پەیوەندبەستن لەگەڵ ئیتاڵیا کارابکات

سیاسی
  • 13-06-2023, 21:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جمال ڕشید گوزارشتی هیوای خواست کە پەیوەندیەکانی عێڕاق لەگەڵ ئیتاڵیا پتەوتر بکرێت.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار گەیشتە شاری پۆڵۆنیا ولەوێ نوێنەری حکومەت و فەرماندەی هەرێمی هێزی تایبەت لەپێشوازیدا بوون پاشانیش بەرەو کۆشکی ئەکۆرسیکۆ بەڕێکەوت.
    هەروەها بەیاننامەکە وتی کە سەرۆک کۆمار 
    لەلایەن ماتیۆ لیبووری سەرۆکی شارەوانی بۆلۆنیاوە پێشوازی لێکرا.
    سەرۆک کۆمار خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەوهیوای خواست کە میکانیزمەکانی وابەستەگی لەگەڵ ئیتاڵیا پتەوتر بکرێت ومیکانیزمی کارای بۆ دابنرێت.
    هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک کۆمار بەپێیان بەرەوگۆڕەپانی مەزن (بیازاماجوری) بەڕێکەوت و بە ( ڕەهۆڵی بافالیونی) ڕەت بوو تاکو کۆشکی (ئەرکیجمنازیوم) وپاشانیش لەگۆڕەپانی (غالفانی) لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی پەرتوکخانەکان و بەرپرسی پەرتوکخانەی ئەرکیجمنازیوم وژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێکرا .
    لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسی شارەوانی پۆلۆنیاوبەرپرسەکانی دیکە سەردانەکەی سەرۆک کۆماروگرنگیدانی بەپەیوەندیە دوو قۆڵیەکان بەرزنرخاند .