سەرۆک کۆمار لەڕۆماوە بەرەو شاری پۆڵۆنیا بەڕێدەکەوێت

سیاسی
  • 13-06-2023, 15:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەیف جمال ڕەشید لەڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو شاری پۆڵۆنیا بەڕێکەوت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕێوڕەسمی فەرمی لەڕۆما ئەنجامدرا بۆ سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی عێڕاق شاناز ئیبڕاهیم احمد لەلایەن سەرۆکی ئیتاڵیا سیرجیو ماتاریللا بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری احمد فکاک بەدرانی و وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئیفان فایق و ژمارەیەک بەرپرسی دی .
    وتیشی لەڕێوڕەسمەکەدا هەردوو سرودی نیشتیمانی عێڕاقی و ئیتاڵی لێدرا و پاش تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکە سەرۆک کۆمار بەرەوشاری پۆڵۆنیا بەڕێکەوت.