وەزارەتی پەروەردە تەوەرەکانی پشتیوانیکردنی سەرۆک وەزیران بۆ پڕۆسەی پەروەردە دەخاتە ڕوو

ناوخۆ
  • 9-06-2023, 13:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی بەغداد کەرخی دووەم ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی تەوەرەکانی پاڵپشتیکردنی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بۆ پڕۆسەی پەروەردە خستە ڕوو.
    بەڕێوەبەری گشتی قیس کولابی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە گرنگیەکی زۆر لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوەهەیە بۆ پڕۆسەی پەروەردە، سودانی ڕاستەوخۆ گرنگی بە پڕۆسەی پەروەردەکردن وبەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان دەدات ، گرنگی زیاتریش بە 
    کێشەی بیناوباڵاخانەکان دەدرێت ئەویش بەپێی بەرنامەحکومیەکەی سودانی.
    وتیشی کە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەیی ڕۆڵی ئەرێنی خۆی هەبوو لەبەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بەبێ کێشە.
    ڕوونیشی کردەوەکە گرنگی بەلایەنی کۆمەڵایەتی و دەروونی قوتابیان دەدرێت تاکوبتوانێت بەڕوونی لە پرسیارەکان تێبگات و بە باشی وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.
    هەموو ئەم ڕێکارانەش بەفەرمانی سەرۆک وەزیران ئەنجام دەدرێن بۆ باشترکردنی پڕۆسەی پەروەردەیی لەوڵاتدا.