بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن گەیشتە بەغدا

سیاسی
  • 4-06-2023, 22:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی دەرەوە هاتنی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بۆ بەغدای پایتەختی ڕاگەیاند.
    "سەحاف" لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە، ڕایگەیاندووە: وەزارەتی دەرەوە ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی ڕاوێژکاری سیاسی لەگەڵ ژاپۆن،کە سبەینێ لە وەزارەتی دەرەوە دەست پێدەکات، دوای گەیشتنی وەفدی ژاپۆنییەکان ئەمرۆ بەسەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن بۆ بەغدا.
    "سەحاف" ئاماژەبەوەش دەکات کە " گفتوگۆکان لەلایەن بریکاری وەزیری دەرەوە عێراق بۆکارووباری پەیوەندییەکان سەرپەرشتی دەکرێن.
    هەروەک "سەحاف" خستیەروو : گفتوگۆکان لەسەر ئاسۆی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تۆکیۆیە، و بە پشتبەستن بە دەرفەتی گەشەپێدان و پتەوکردنی هاوبەشی نێوان هەردوولا.