ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: حكومەت هەوڵدەدات دۆخی ژیانی گروپە پەراوێزخراوەكان بەرزبكاتەوە

ناوخۆ
  • 31-05-2023, 16:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی لیژنەی سادەكردنەوەی ڕێكارەكانی حكومەت عەقیل خەزعەلی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت كار بۆ باشتركردنی دۆخی گروپە پەراوێزخراوەكان و دروستكردنی دەستپێشخەریی چۆنایەتی لە سێ بواردا دەكات، و وتیشی: حكومەت بەردەوامە لە چارەسەركردنی چوارچێوە یاساییەكان بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داهاتەكان، لەگەڵ دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنەران بۆ بازاڕی كار.
    خەزعەلی لە وتارێكیدا لە میانەی مەراسیمی دەستپێكردنی پڕۆژەی پەنجەرەی ئەلیكترۆنی بۆ تۆماركردنی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند: ئەو تەحەدایانەی كە لە قۆناغەكانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی حكومەت و گەلان بوونەتەوە، كە لە ئەنجامدا تەحەدای نوێ دروست بووە كە جۆرێك لە مەترسی بۆ سەر ژینگەی ئاشتی و خزمەتگوزاری و بازرگانی پێكدەهێنن، كە بە یەكێك لە نیشاندەرەكانی گۆڕانی شارستانی و تایبەتمەندی بابەتی تازە بوونەوەو نوێبوونەوەی یەك لە دوای یەك دادەنرێت لە دەوڵەتە مۆدێرنەكاندا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەمڕۆ یەكێك لە دەستپێشخەریی گرنگەكان دەستیپێكرد بۆ دروستكردنی ژینگەی هاوسەنگ لەگەڵ سەردەمی زانیاری، وتیشی: حكومەت پێداگری لەسەر وەرگێڕانی مەنهەجی وەزارییەكانی خۆی كرد بۆ درێژكردنەوەی بۆ ئاستە جیاجیاكان و بە ڕێڕەوی یەكسان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە لایەك و باشتركردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لە لایەكی دیكەوە، هەروەها پێشخستنی گروپە پەراوێزخراوەكان و دروستكردنی دەستپێشخەریی چۆنایەتی لە بواری وزەو تەندروستی و پەروەردە.
    ڕوونیشیكردەوە: حكومەت كاری كردووە بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش كە كەرتی گشتی حكومەت لەگەڵ نوێنەرانی كەرتی تایبەت كۆبكاتەوە لەڕێگەی ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەشەوە، كە ئەو ئەنجومەنەیە كە بۆ یەكەمجار و لەژێر چاودێری بەردەوامی سەرۆك وەزیراندا دەستیپێكردووە، وتیشی: حكومەت بەرنامەی پەنجەرەی ئەلیكترۆنی بۆ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان دەستپێكردووە، كە سەرجەم كۆمپانیاكان دەگرێتەوە.
    هەروەها ئاماژەی بە پێشكەوتنی عێراق كرد لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە كەرتی تایبەت و دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنەران بۆ بازاڕی كار و چارەسەركردنی چوارچێوە یاساییەكان بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داهاتەكان.
    تەئكیدیشیكردەوە: بەرنامەی وەزاری 25 تەوەری كەرتی لەخۆدەگرێت، كە 159 ئەولەویەت لێیەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەمەش وەرگێڕانی زیاتر لە 660 ڕێوشوێنی جێبەجێكردنە كە پێی دەوترێت بەرنامەی حكومەت، وتیشی: لیژنەی ئاسانكردنی ڕێكارەكان ئەركی دەرهێنانی هەموو ئەم ڕێكارە جێبەجێكاریانەی گرتە ئەستۆ.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەستمان كرد بە دانانی ئەولەویەتەكان بۆ ئەوەی حكومەت و وەزارەتەكان و ئەو دەزگایانەی پەیوەست نین بە وەزارەتێكەوە بتوانن بە شێوەیەكی هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی وەزاریدا بەرەوپێش ببەن.