تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و پارێزگاری كەربەلا تاوتوێ هاریكاری هاوبەش دەكەن

ناوخۆ
  • 31-05-2023, 16:10
  • +A -A

    كەربەلا ـ INA ـ عەباس رەحیمی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراق د نەبیل جاسم رایگەیاند سەردانی كردنمان بۆ لای پارێزگاری كەربەلا بەمەبەستی بەهێزكردنی هاریكاری نیوان تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و پارێزگای كەربەلا بوو .هەروەها ئەم سەردانە كاریگەر دەبێت.
    دكتۆر نەبیل جاسم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "سەردانەكەمان بۆ پارێزگاری كەربەلا ئامانجی بەهێزكردنی هاریكارییە لە ڕوانگەی ئەو پێشهاتە گەورەیەی كە لە پارێزگای كەربەلای پیرۆزی پڕۆژەكان ڕوودەدات"، ئاماژەی بەوەشكرد، "پارێزگاری كەربەلا هاریكاری ئۆفیسی تۆڕی میدیایی عێراقی كرد هەروەها بۆ كردنەوەی پەخشی ئەزموونی ڕادیۆی كەربەلای پیرۆز.
    سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی سوپاسی پارێزگاری كەربەلا دەكات بۆ ئەو پاڵپشتییەی پێشكەشی نووسینگەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كردووە.
    لە هەروەها پارێزگاری كەربەلا، نەسیف خەتابی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی پشتڕاستكردەوە، كە "پرۆتۆكۆڵی هاوكاری نێوان تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و پارێزگاری كەربەلا كاریگەر باشی لێ دەكەوێتەوە سوپاسی د .نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد.