ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دامەزرندنی 96 فڕۆكەوان لە هێڵی ئاسمانی عێراقی پەسەند كرد

ناوخۆ
  • 31-05-2023, 10:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دامەزرندنی 96 فڕۆكەوان لە كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی پەسەند كرد.
    حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارەكەی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی بگرێتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ دامەزراندنی (96) فڕۆكەوان لە سەر میلاكی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، بە بەڵێندەرەكانیشیەوە، بەپێی ئەوەی ئەم كارە بە هەماهەنگی ئامادەكراون لە نێوان ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی و كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی.
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە بڕیارەكەدا هاتووە، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی بەڵێن دەدات بە دابینكردنی دەرجەی وەزیفی پێویست بۆ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەن، وە وەزارەتی گواستنەوە/ كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقیش هەڵگری دەستەبەركردنی مووچە و تەرخانكراوەكانیان دەبێت لە سەرچاوەكانی خۆیەوە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە لە كاتی دانیشتنی ئاسایی بیست و یەكەمی ئەنجومەنی وەزیران كە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو بڕیاری لەسەر درا.