كۆچ تۆماركردنی گەڕانەوەی نزیكەی هەزار خێزانی ئاوارەی بۆ ناوچە ڕەسەنەكانیان رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 26-05-2023, 14:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، ئەمڕۆ هەینی، تۆماركردنی گەڕانەوەی نزیكەی هەزار خێزانی ئاوارەی بۆ ناوچە ڕەسەنەكانیان ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: بە ڕێنمایی وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران گەڕانەوەی (989) خێزانی ئاوارەی لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا تۆماركرد، لە ڕێژەی (4,248) ئاوارە بۆ ناوچە ڕەسەنەكانیان لە پارێزگاكانی بەغدا، نەینەوا، ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێژەی بەشداریكردنی خێزانە ئاوارەكان بۆ تۆماركردنی ئارەزووی گەڕانەوە بە شێوەیەكی خۆبەخشانە دوای هۆشیاری ڕاستەوخۆی تیمە مەیدانییەكانی وەزارەت بۆ خێزانە ئاوارەكان هاتووە، بە هاوكاری لەگەڵ حكومەتە خۆجێییەكان.