زێلێنسکی: ئوکرانیا شەڕی هەڵنەبژاردوە

جیهانی
  • 19-05-2023, 16:21
  • +A -A

    ریاز /INA
    ئەمڕۆ هەینی"ڤولودیمیر زێلێنسکی " سەرۆکی ئۆکرانیا دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی شەڕی هەڵنەبژاردووە و لەسەر خاکی وڵاتانی دیکە تووشی هیچ شەڕ و پێکدادانێک نەبووین.
    "زێلێنسکی" لە میانی وتارەکەیدا لە لوتکەی عەرەبی لە جددە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رووماڵی دەکرد رایگەیاند " ئەوەی لە وڵاتەکەماندا دەگوزەرێت شەڕە نەک ململانێ، هەروەک بە پێزانینی خۆی
    بۆ نێوەندگیری سعودیا بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان کرد .
    ووتیشی"پێشوازی لە وەبەرهێنانی وڵاتانی عەرەبی دەکەین لە دروستکردنی دەروازەیەکی وەبەرهێنان لەگەڵ ئۆکرانیا.
    ئاماژەی بەوەشکرد"هەڵگرتنی بەشێک لە گەمارۆی ڕووسیا لەسەر بەندەرەکان بەشێک لە قەیرانی دانەوێڵەی چارەسەرکرد.