سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی لە شاری جددەی سعودیایە

جیهانی
  • 19-05-2023, 14:56
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    میدیاکانی سعوودیە باس لەوە دەکەن کە "ڤولودیمیر زێلێنسکی" سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ بەشداریکردن لەکۆبونەوەکانی لوتکەی عەرەبی گەیشتووەتە شاری جددەی سعودی. 
    سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە" کە یەکەم سەردانیەتی بۆ شانشینی سعوودی و کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیا. 
    ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە ئەولەویەتەکانی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەرپرسی ئاشتی و پاراستنی موسڵمانانە لە ئۆکرانیا و گەڕانەوەی زیندانیانی سیاسیە لە کرملی. 
    سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاشکرایانکردوە " کە "ڤولودیمیر زێلێنسکی" سەرۆکی ئۆکرانیا بە فڕۆکەیەکی فەرەنسی لە پۆڵەنداوە گەیشتۆتە شاری جددە.