ئەحمەد ئەبولغەیس : لوتکەی جددە دەرفەتێکە بۆ چارەسەری ئەو کێشە عەرەبیانەی کە دەمێکە جێهێڵدراون

جیهانی
  • 19-05-2023, 16:18
  • +A -A

    ریاز / INA
    ئەمڕۆ هەینی"ئەحمەد ئەبولغەیس " ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دووپاتی کردەوە کە لوتکەی جددە دەرفەتێکە بۆ گەڕاندنەوەی چارەسەری کێشە عەرەبییەکان کە لە مێژە جێهێڵدرابوون.
    "ئەبولغەیش" لە میانی وتارەکەیدا لە لوتکەی عەرەبی لە جددە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی رووماڵی دەکرد رایگەیاند:کۆمکاری عەرەبی پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە لە نێوان شانشینی سعودیە و ئێران ئەنجامدراوە.
    راشیگەیاند: کە لوتکەی جددە دەرفەتێکە بۆ گەڕاندنەوەی پرسە عەرەبییەکان کە ماوەیەکی زۆرە جێهێڵدراون.
    ئاماژەشیکرد بە کە گرنگی دانانی ئەولەویەت بۆ دۆزی فەلەستین و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددیاتانەیە کە گەلی فەلەستین بەدەستیەوە دەناڵێنێت .