تەندروستی: حاڵەتە پشتڕاستكراوەكانی تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە بۆ 119 حاڵەت، لەنێویاندا 18 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە

ناوخۆ
  • 18-05-2023, 19:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند: حاڵەتە پشتڕاستكراوەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە بۆ 119 كەس، و لەنێویاندا 18 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە.
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پارێزگای زەیقار زۆرترین ژمارەی توشبووانی تۆماركردووە كە 35 حاڵەتە، پاشان بەسرە 18 حاڵەت و موسەننا 10، نەجەف ئەشرەف و و میسان هەریەكەیان 8 حاڵەتیان هەیە، پاشان بەغدا/رەسەفا 6 حاڵەت، 5 حاڵەت بۆ هەریەك لە واست، بابل، سەڵاحەیدن، بەغدا/كەرخ، دیالە و دیوانیە 4 حاڵەت بۆ هەریەكەیان و لە كەربەلای پیرۆز 3 حاڵەت، ئەنبار دوو حاڵەت ، هەولێریش یەك حاڵەت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەبارەت بە گیانلەدەستدانەكان، زەیقار یەكەمە بە ٦ حاڵەت، دواتر موسەننا 3 حاڵەت و هەریەكە لە بەسرە، نەجەف، دیالە، دیوانیە، بەغدا/ڕەسافە، واست، بابل، هەولێر و كەربەلای پیرۆز یەك حاڵەتی مردن تۆماركراوە.