ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا 93%ی تێپەڕاند و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە تورکیا بەردەوامە

جیهانی
  • 14-05-2023, 20:17
  • +A -A

    .بەدواداچون / INA

    ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرانسەری تورکیا گەیشتە.93.6%.
    سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە ئاژانسی "تاس"ی ڕووسییان ڕاگەیاندووە" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا گەیشتووەتە 93.6% و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە. 
    هاوکات کاتژمێر 5 ی ئێوارە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کۆتایی هات، بنکە و سندوقەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا داخران، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی بەشداریکردن زۆر بەرزبووە ،و هەروەک 24 پارتی سیاسی و 151 کاندیدی سەربەخۆ ، بەشدارن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا.
    بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە 40.04٪ـی دەنگەکان تا کاتژمێر 8 ئەمشەو جیاکراونەتەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 52.70٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 41.39٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 05.36٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.