لەتورکیا کۆتایی بەپرۆسەی دەنگدان هات و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە

جیهانی
  • 14-05-2023, 19:21
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    ئەمرۆ یەک شەممە،کاتژمێر 08:00ی بەیانی ، لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و کاتژمێر 05:00ی ئێوارەش سندووقەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا داخران
     بەپێی سەنتەری رووپێوی توێژینەوەی پرۆسەکە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روومالی کردوە ، ئەنجامی بەرایی 21%ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاوکرایەوە و تاوەکو ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان 55%، کەمال کڵچدارئۆغڵو 39% و سینان ئۆغان 5%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، تا ئێستاش جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە .