سودانی بانگهێشتنامەی بۆ سەردانی ئەنقەرە پێگەیشت

سیاسی
  • 29-12-2022, 22:35
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، بانگهێشتنامەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای پێگەیشت بۆ سەردانی ئەنقەرە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران پێشوازیی لە، عەلی ڕەزا گۆنەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد"، ئاماژە بەوە دەکات کە "باڵیۆزی تورکیا". نامەیەکی نووسراوی دا بە سەرۆک وەزیران کە بانگهێشتی فەرمی لەخۆگرتبوو لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سەردانی تورکیا.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "سودانی بەڵێنیدا بە زووترین کات بانگهێشتنامەکە قبوڵ بکات"، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەردۆغان لە نامەکەدا خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی هاریکاری ستراتیژی عێراق و تورکیا".
     لە درێژەی ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەی بەخۆیەوە بینی كە گفتوگۆی گشتیی پەیوەندییە ئابوورییە دوو قۆڵییەکان و شێوازەکانی پەرەپێدانیان، هەروەها لێکۆڵینەوە لە پڕۆژەی دەروازی وشكانی، پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ هەماهەنگی لەسەر قۆناغەکانی پڕۆژەکە، هەروەها ڕێکارەکانیش ئەنجامدرا بۆ ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بە وەبەرهێنەران و تەکنیکارانی تورکیا کە لە عێراق کاردەکەن”.