مۆسکۆ هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا دەکات

جیهانی
  • 7-04-2023, 14:25
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    ئەمڕۆ هەینی،مۆسکۆ هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیای کرد ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لە لابردنی سنووردارکردنی هەناردەکردنی پەی کیمای بۆ کشتوکاڵ و بەرهەمە خۆراکییەکان نەبێت.
     "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە ڕایگەیاند، ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنی دانەوێڵە و پەیی کیمیای بۆ کشتوکاڵ لە ڕووسیا ڕوونەدات،پرسیار دەکەین ئایا ئەم ڕێککەوتنە پێویستە؟