بلینكن: داوام لە لاڤرۆڤ كرد روسیا بیسەلمێنێت نیازی داگیرکاری ئۆکرانیای نیە

جیهانی
  • 22-01-2022, 09:00
  • +A -A

    بەدواداچون (INA)


    ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسا لە ژنێف كۆبونەوە.
    پاش كۆبونەوەكەش بلینكن رایگەیاند: ڕاشکاوانە دژایەتی ئەمەریکای بۆ هەر هەوڵێک کە ببێتە هۆی سەرپێچیکردن لە سەروەری خاکی ئۆکرانیا و خەڵی ئۆکرانیا، بە لاڤرۆڤ ڕاگەیاندووە، داواشی لە لاڤرۆڤ کردووە بیسەلمێنێت کە لێدوانەکانی ڕووسیا ڕاستن لەسەر ئەوەی کە نیازی داگیرکاری لە ئۆکرانیا نییە.
    هاوكات ئەوەشی وت: ئێمە پێشبینی ئەوەمان نەکردبوو پێشکەوتنێکی بەرچاو لە کۆبونەوەکان بێتەدی، بەڵام لەو بڕوایەدام ئێمە لەسەر ڕێگایەکی ڕوونداین لە ڕوانگەی تێگەیشتن لە نیگەرانییەکان و هەڵوێسەکانی یەکتر.
    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو بە نوسراوێک وەڵامی ڕوسیا دەداتەوە، بەڵام ئەو وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ وەسفی نەکرد بۆ ئەو پێشنیارە ئەمنیانەی کە مانگی ڕابردوو لە لایەن مۆسکۆوە پێشکەش کران و وتی واشنتۆن کێشەکانی خۆی دەخاتەڕوو.
    هاوكات وەزیری دەرەوەی روسیا پێش كۆبونەوەكە لەلێدوانێكیدا  هیوای خواست ئەمەریکا وەڵامێکی تۆکمەی بۆ نیگەرانییەکانی ڕوسیا پێبێت.
    لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە چوارەمجارە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و ڕوسیا گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان هەبێت.