دژەتیرۆر : دەستگیرکردنی 4 تیرۆریست لە بەغداو سلێمانی و ئەنباڕ ڕایگەیاند

ئەمنی
  • 4-04-2023, 16:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دژەتیرۆر ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەسگیرکردنی 4 تیرۆریستی لەچەند شوێنێک ڕاگەیاند .
    دەزگای دژەتیرۆر لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند، بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان محمد شیاع سودانی وبە سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر فەریق اول ڕوکن عبدالوهاب ساعدی پاڵەوانانی دەزگای دژەتیرۆر چەند ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا.
    وتیشی کە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و فەوجی دژەتیرۆر توانرا دوو تیرۆریست لە سلێمانی دەسگیربکرێن، جگەلەوەش تاوانبارێک لە بەغدا ویەکێکی دیکەش لە ئەنباڕ دەسگیرکرا.