شاندێکی ئەمنی باڵا دەگاتە زیقاڕ

ئەمنی
  • 4-10-2022, 10:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ ڕوژی سێشەممە ڕایگەیاند کە شاندێکی ئەمنی باڵا گەیشتۆتە زیقاڕ.
    فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنەکان لەبەیاننامەیەکداکە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شاندێکی ئەمنی باڵا بەسەرۆکایەتی سوپاسالاری سوپا فەریق اول ڕوکن امیریاڕاللەوجێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق اول ڕوکن عبدالامیر شمری و فەرماندەی هێزی وشکانی فەریق ڕوکن قاسم محمدی و فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی فەریق ساڵح ناسڕ عامری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە پارێزگای زیقاڕ.
    لەبەیاننامەکەدا ئاماژەکرا بەوەی کە ئەم سەردانە بەمەبەستی بەدوداچوون بۆ ڕەوشی ئەمنی پارێزگاکە ئەنجام دەدرێت.