سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر : پلانی جەنگیمان دژبەداعش گۆڕیوە

ئەمنی
  • 18-10-2022, 18:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر فەریق اول عبدالوهاب ساعدی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەزگای دژەتیرۆر پلانی بەرەنگاربوونەوەی داعشی گۆڕانکاری بەسەرداهێناوە.
    دەزگای دژەتیرۆر لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ساعدی پێشوازیکردلەفەرماندەی هاوپەیمانی ناتۆلەعێڕاق فەریق جیوفانی وجەختی لەوەکردەوە کە دەزگای دژەتیرۆر گۆڕانکاری بەسەرپلانەکانیدا هێناوەوتەکنیکی نوێی خستۆتە توێی پلانەکانیەوە لەشارەکاندا.
    بەیاننامەکە وتی کە ساعدی لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا باسێکی دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکان خستەڕوو کە دەزگاکەلەم دووساڵەی داییدا پێی هەڵساوە کە سەربازەکان بەهۆیەوە چەندین خەڵاتیان وەرگرتووە.
    هەروەها هەردوولا باسیان لە پێکهێنانی هێزێکی دەریایی کرد کە سەر بەدژەتیرۆربێت
    کەبەگوێرەی سیستمی نوێ دابمەزرێنرێت.