کەشناسی عێڕاق .... باهۆزی خۆڵاوی هەڵدەکات و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

ناوخۆ
  • 9-07-2022, 11:32
  • +A -A

    بەغداد / INA
    فەرمانگەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە حاڵەتی کەشوهەوای ڕاگەیاند بۆ ڕۆژانی داهاتوو.
    بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ وەرگرتووە وتی کە ئەمڕ لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف دەبێت ولەباکووریش خۆڵ بەرزدەبێتەوە لەکاتی پاش نیوەڕۆ، پلەکانی گەرماش هەندێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێتەوە، لەناوچەکانی باکووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش هەنێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێت، بەڵام لە ناوچەی باشوور کەشوهەوا ساف دەبێت وخۆڵیش لەڕۆژاوادا بەرزدەبێتەوەوپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    هەروەها ڕۆژی یەکشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف دەبێت بەڵام پاش نیوەڕۆ تۆزاوی
    دەبێت لە بەشەکانی باکوورودەرفەتی زریانی خۆڵاویش دەبێت لەهەندێک شوێندا، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
    لەناوچەکانی باکووریش ساف دەبێت و لەبەشەکانی باشووریشدا تۆزوخۆڵ بەرزدەبێتەوەو پاش نیوەڕۆ، لەناوچەکانی باشووریشدا ساف دەبێت وپاش نیوەڕۆ لەهەندێک
    شوێندا تۆزوخۆڵ بەرزدەبێتەوەوپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە.
    ڕۆژی دووشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف دەبێت ولەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتیدا
    تۆزاوی دەبێت ولەماوەی ڕۆژدا تۆزەکە وردە وردە دەڕەوێتەوە، لەبەشەکانی باکووریشدا پاش نیوەڕۆ تۆزاوی دەبێت وپلەکانی گەرماش جەندپلەیەک نزم دەبێتەوە. لەناوچەکانی باکووریش کەشوهەوا ساف دەبێت لەبەشەکانی باشووریشدا تۆزاوی دەبێت وپاشان وردەردە
    دەڕەوێتەوە، لەناوچەکانی باشووریشدا کەشوهەوا ساف دەبێت وپاش نیوەڕۆدەبێتە تۆز پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
    ڕۆژی سێشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف دەبێت ولەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتیداکەمێک تۆزاوی دەبێت و پاشان لەڕۆژگاردا بەرەوباشی دەچێت، پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبێتەوە، لەناوچەی باکووریش ساف دەبێت وپلەکانی گەرما هەندێک بەرزدەبێتەوە بەڵام لە ناوچەی
    باشوور کەشوهەوا ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشوودەبێت، هەروەها وتی ڕۆژی چوارشەممە ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبێتەوە لەسەرانسەری وڵاتدا.