سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی لاوان كرد بەبۆنەی سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتی جیهانی لاوان

سیاسی
  • 11-03-2023, 16:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیران، محمد شیاع سودانی، پەیامێكی پیرۆزبایی كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ پاڵەوانێتی جیهانی لاوان.
     سودانی، لە تویتێکدا   كە تویتەری تایبەتی خۆی دایبەزاند و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت تێیدا رایگەیاند : "پیرۆزبایی لە  هەڵبژاردەی  نیشتمانی لاوان  بۆ تۆپی پێی بەبۆنەی سەركەوتنیان بۆ پاڵەوانێتی جیهانی لاوان، کە لە ئەندەنوسیا بەڕێوەدەچێت دەكەم”.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو پاڵپشتییەک بۆ گەنجەکانمانە، بەو پێیەی ئەوان نوێنەرایەتی عێراق دەکەن لە کۆڕبەندییە نێودەوڵەتییەکان".
     تیپی هەڵبژاردەی نیشتمانی لاوان  سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی مۆندیال بە بردنەوەی هاوتا ئێرانییەکەی بە گۆڵێک بۆ هیچ، خواستەکانی شەقامی وەرزشی عێراقی بەدیهێنا.
     پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، "گۆڵەکەی تیپی لاوانمان لە ڕێگەی یاریزان عەلی جاسمەوە لە خولەکی ٩٠ی یارییەکەدا تۆمارکرا".
     بەم سەرکەوتنە تیپی لاوانمان سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی لاوانی خوار ٢٠ ساڵانی ئاسیا، کە یارییەکانی لە تاشقەند لە ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت.