هەڵبژاردەی لاوان لە كوێت بردەوە و نزیكە لە سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی ئاسیا

وەرزش
  • 16-10-2022, 21:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    هەڵبژاردەی لاوانی نیشتمانی بە ئەنجامی 2-0 لە هاوتا كوێتییەكەی بردەوە لە كۆمەڵەی هەشتی پاڵاوتنەكانی جامی ئاسیا سەركەوتن بۆ یارییەكانی كۆتایی لاوانی ئاسیا كە لە مانگی ئازاری 2023 لە ئۆزبەكستان بەڕێوەدەچێت.
    گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەی لاوانی نیشتمانیمان لە خولەكی 40ی گێمی یەكەمدا لەلایەن موسلیم موسا فەیازەوە تۆماركرا، لە خولەكی 90 + 4 دا ئەزهەر عەلی گۆڵی دووەمی بۆ لاوانی عێراق تۆماركرد.
    بەم سەركەوتنە هەڵبژاردەی لاوانمان شەشەمین خاڵی خۆی لە دوو یاری بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یەكەم یاریی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی هیندستان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو بردنەوەی بەدەستهێنا.