سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر گرنگی لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوڕوپی لەسەر هێڵی ئاسمانی

سیاسی
  • 7-03-2023, 16:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەسەر لابردنی قەدەغەی ئاسمانی لەسەر فڕۆکەوانی عێڕاقی.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست
    ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکردلەوەزیری گواستنەوە ڕزاق محێبس بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی کریم کازم.
    وتیشی کە لەمیانەی دیدارێکدا باس لە کۆششەکانی پەڕەپێدانی کەرتی گواستنەوە کرا کەپێویستە سوودلە جوگرافیای عێڕاق وەربگیرێت چونکە بازنەیەکە بۆگرێدانی نێون سەرجەم وڵاتانە.
    سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوەکە پێویستە خزمەتگوزاریەکانی ئەم بوارە بەپێی ستانداردی جیهانی بەڕێوەبچێت وسوود لە ئەزموونی وڵاتان لەم بوارەدا وەربگیرێت.
    هەروەها لەدیدارەکەدا باس لە کۆششەکانی لابردنی قەدەغەی ئەوڕوپی کرا و سەرۆک کۆمار جەختی کردەوەسەر گرنگی لابردنی ئەوقەدەغەیە.
    ئەمەو وەزیری گواستنەوە شڕۆڤەیەکی تێروتەسەلی پێشکەش کرد دەربارەی کاری وەزارەت و سەرجەم نەخشەوپلانەکانی داهاتوو وپەڕەپێدانی ئەوخزمەتگوزاریانەی کە پێشکەش بە 
    گەشتیاران دەکرێت.