دەستەی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمانی ڕێككەوت بۆ ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ سلێمانی

ناوخۆ
  • 1-03-2023, 16:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارەم، دەستەی دەروازە سنوورییەكان ڕێكەوتنێكی لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ پارێزگای سلێمانی.
    دەستەی دەروازە سنوورییەكان ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە، "لیوا عومەر عەدنان وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان ، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشواوزی لە شاندێكی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد ، كە پێكهاتبوون لە هەریەك لەپەرلەمانتاران سروە عەبدولواحید ئەندامی لیژنەی دەستپاكی و پەرلەمانتار ئاریان عەزیز ئەندامی لە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و پەرلەمانتار ڕێبوار ئۆر ڕەحمان ئەندامی لیژنەی دارایی"، ئاماژەیان بەوەكرد "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگی هاریكاری هاوبەش لە نێوان دەستەی دەروازە سنوورییەكان و دەسەڵاتی یاسادانان و تواناسازی ئەندامانی ئەنجومەن بۆ جێبەجێكردنی كاری یاسادانان و چاودێریكردنیان."
    هەروەها لە بەیاننامەكە ئەوەیش هاتووە كە "پەرلەمانتاران نامەیەكیان پێشكەش بە سەرۆكی دەستەی جێبەجێكردنی سنوورەكان كردووە سەبارەت بە ئەگەری ناساندنی فەرمی دەروازەی كایلا لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران".
      لای خۆیەوە، وائیلی پێداچوونەوەی بە كۆمەڵێك بڕیار و پەیوەندی فەرمیدا كرد كە پێشتر لەم بارەیەوە دراون و جەختی لەوە كردەوە "گرنگی ئەوەی بەستنەوەی دەرواوزەكانی هەرێم بە دروازەكانی ناوەندەوە.
    پەرلەمانتاران سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ كارمەندانی دەروازە سنوورییەكان دەربڕی بۆ هەوڵەكانیان لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان لە ڕێگەی مومارەسەی ڕۆڵی چاودێری و پێشكەوتنی ڕوون و گۆڕانی ئەرێنی لە مەلەفی دەروازە سنوورییەكان.
    ڕێككەوتن كرا لەسەر ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی دەروازە سنوورییەكانی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر تێكەڵبوونیان لەگەڵ دەروازە سنوورییەكان، بۆ ئەوەی دەسەڵات بتوانێت بە فەرمی بیانناسێت دوای پێشكەشكردنی بە ئەنجومەنی دەروازە سنوورییەكان و وەرگرتنی ڕەزامەندی حكومەت.