وەزیری دارایی ڕێنمایی نوێ بۆ بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین دەردەکات

ئابوری
  • 27-02-2023, 14:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"تەیف سامی" وەزیری دارایی ، چەند ڕێنماییەکی ئاراستەی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کرد،هاوکات جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گواستنەوەی مامەڵەی کاغەز بۆ مامەڵەی ئەلیکترۆنی کردەوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن.
     لە ڕاگەیەندراوێکی بانکی ڕافیدەین، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "تەیف سامی" وەزیری دارایی، سەردانێکی مەیدانی بۆ بانکی ڕافیدەین ئەنجامدا و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی" عەلی کەریم" و بەڕێوەبەرانی بەشەکان کۆبووەوە، بۆ بینینی واقیعی کارەکانی بانکی و میکانیزمی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوبەشەکانی. 
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"ئامانج لە سەردانەکە دەستنیشانکردنی ئاستەنگەکان و دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکانە لە کەرتی بانکی، و کارکردنە بۆ تێپەڕاندنیان لەڕێگەی بەهێزکردنی تواناکانی سیستەمی گشتگیری بانکی و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوبەشانی بانکەکە.
    لەمیانی سەردانەکەیدا "سامی"جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کردەوە، بەتایبەت لە جێبەجێکردنی سیستەمی بانکی و ئەو ئامانجانەی کە لە ڕێگەیەوە بەدی دەهێنرێن لە گواستنەوەی مامەڵەی کاغەز بۆ ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی کات،و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان دوور لە ڕۆتین، و چڕکردنی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش بە کڕیاران دەکرێن.
     هەروەک وەزیر بەدوادەچونی بۆ بەشەکانی بانکی کرد، هەروەها چەندین ڕێنمایی دا بۆ پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئەرک و تواناکانیان.
     هەروەها "تەیف سامی " وەزیری دارایی سەردانی بانکی ڕەشیدی کرد، و لەگەڵ "بەسم عەبدعەلی یوسف" بەرێوەبەری گشتی بانکەکە، و بەڕێوەبەری بەشەکان کۆبووەوە.
     لە ڕاگەیەندراوێکی بانکی ڕەشید، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (هاتووە) هاتووە، ئاماژەی بەوەکردووە" لە میانی کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی ستایشی ئەدای بانکی کرد لەو قۆناغانەی کە لە جێبەجێکردنی سیستەمی گشتگیردا پێی گەیشتووە.
    "سامی" جەختی لە گۆڕینی مامەڵە داراییەکان بۆ شێوەیەکی ئەلیکترۆنی کردەوە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی کلتوری بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی و بەرزکردنەوەی ئاستی مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاردا. 
     هەروەک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ "پشتیوانی تەواو بۆ بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرانی بەشەکان و کارمەندانی بانکەکە، بۆ تەواوکردنی کارەکان بەپێی مەنهەجی حکومەت کە ئامادەکراوە و پێشنیارکرابوو بۆ جێبەجێکردن لەلایەن سەرۆکوەزیران "محەمەد شیاع سودانی" یەوە .