وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی ئاژەڵداران ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 19-02-2023, 21:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ ، بڕیارەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی بەخێوکەرانی ئاژەڵ لە سەرتاسەری وڵات ئاشکرا کرد، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی پشتیوانی گەیشتووەتە 50% .
     "محەممەد خەزعەلی"وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"وەزارەتی کشتوکاڵ پاڵپشتی پڕۆژە نیشتمانییەکانی پەلەوەر دەکات و هۆکاری بەردەوامی و فراوانبوونی، بۆ پاڵپشتی بەرهەمی نیشتمانی و پاراستنی پیشەسازی و کشتوکاڵ دەگەرێتەوە، هەروەک دوورکەوتنەوەیە لە هاوردەکردن یان کەمکردنەوەی هاوردەکردنە. 
    وتیشی"وەزارەت پاڵپشتی پڕۆژەکانی پەلەوەریکردوە لەمساڵدا، بەدابینکردنی عەلوە بۆ بەروبوومی زەردە،کە بڕی بەرهەم هێنراوەکەی گەیشتۆتە زیاتر لە 630 هەزار تۆن، هەروەک وەزارەت بە نرخی پاڵپشتیکراو 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەریگرت و بە ئاژەڵداران و خاوەن پەلەوەریشەوە فرۆشتووە بە نرخی 400 هەزار دینار.
     ئاماژەی بەوەشکرد"وەزارەت بەرهەمی گەنمەشامی خاو لە تاقیگەکانی وەزارەتدا دەپاڵێوێت و دانەوێڵەی تێدەکات و دەیفرۆشێت بە هەموو بەخێوکەرانی ئاژەڵدار بە نرخی 400 هەزار بۆ هەر تۆنێک، لەگەڵ ڕێژەی پاڵپشتی زیاتر لە 50%".