شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی یارەڵڵا گەیشتنە شاری هەولێر

ئەمنی
  • 12-02-2023, 10:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا گەیشتنە پارێزگای هەولێر.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریقی یەكەم عەبد ئەلئەمیر یارەڵڵا  وجێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی روكن قەیس ئەلمحەممەداوی و فەرماندەی هێزی زەمینی فەریقی روكن قاسم ئەلمحەممەدی گەیشتە هەولێر.
    ڕوونیشیكردەوە : شاندەكە كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات كە تیایدا تاوتوێی ئاستی هەماهەنگی ئەمنی و هەواڵگریی نێوان هێزەكانی حكومەتی فیدراڵی و هێزی پێشمەرگە دەكەن، هەروەها ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە ناوچەكانی بەرژەوەندی هاوبەشی ئەمنی زیاد دەكەن، ئەمە جگە لە دەستپێشخەری پلانی ئەمنی بۆ ئەوەی بكرێت بەدوای پاشماوەی تیرۆردا بگەڕێن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.