نەوت: داهاتی مانگی كانوونی دووەم زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە

ئابوری
  • 1-02-2023, 13:51
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاماری سەرەتایی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو و داهاتەكانی مانگی كانوونی دووەمی رابردووی ڕاگەیاند.
    بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ مانگی كانوونی دووەمی رابردوو بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان كە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی سۆمۆوە دەرچووە، كۆی گشتی (101) ملیۆن (245) هەزار و (95) بەرمیل، بە داهاتی بڕی (7.690) ملیار دۆلار فرۆشراوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: سەرجەمی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی كانوونی دووەمی رابردوو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (98) ملیۆن و (460) هەزار و (50) بەرمیل بووە، لە بارەی كێڵگەكانی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جیهان بەبڕی (2) ملیۆن و (475) هەزارو (516) بەرمیل هەناردەكراوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تێكڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێك زیاتر لە (75.96) دۆلار بووە.