سەرۆك وەزیران و شای ئوردن پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 25-01-2023, 18:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی پەیوەنییەكی تەلەفۆنی لەشای ئوردن پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانیان تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەشا عەبدوڵای دووەم كوری حوسێن شایی ئوردن پێگەیشت.
    ئاشكراشیكرد: لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزكردنی هاریكاری ئاڵوگۆڕ و گەشەپێدانی لەبوارە جیاجیاكاندا باسكران، هەروەها گفتوگۆ كرا لەسەر پرسە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان كەجێگای بایەخی هاوبەشن.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لەلای خۆیەوە شای ئوردن پیرۆزبایی لەسەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق و بردنەوەی جامی كەنداو25 كەعێراق میوانداری كردبوو، هەروەها سەركەوتن و ڕێكخستنی ئەم قارەمانیەی بەرز نرخاند.