بانکی ڕەشید مەرجەكانی بەدەستهێنانی پشكی دۆلار بۆ گەشتیاران لە لقی فڕۆكەخانەی بەغدا ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 22-01-2023, 13:35
  • +A -A

    بەغداد -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ڕەشید مەرجەكانی فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران لە ڕێگەی لقی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگەیاند.
    بەیاننامەیەكی بانكی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێك (1470 دینار)ە، هەروەها پشكی گەشتیاریش لە زۆرترینی (5000) دۆلاردایە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەرجەكانی كڕینی دۆلار بریتین لە ( پاسپۆرتێكی كارا / بلیتی سەفەری ئەسڵی/ ڤیزە یان ئیقامە بۆ ئەو وڵاتانەی كە پێویستیان بەوەیە / بلیتی فڕۆكە (بۆردناك) و بەرواری گەشتەكەش هەمان ڕۆژ و بەرواری پێشكەشكردنی  داوای كڕین لە كاتی ئامادەبوونی لە فڕۆكەخانە.