بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەوڵەکانی خستوەتە گڕ بۆ ئامادەکاری یاری کۆتایی جامی کەنداو

ناوخۆ
  • 19-01-2023, 14:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گشتی ڕایگەیاند، هەوڵەکانی خۆی بەتەواوی کۆکردۆتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ یاری کۆتایی جامی کەنداو لە خولی بیست و پێنجەمیندا، کە هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە یاری دەكەن.
     لیوا تاریق ئیسماعیل بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە ، "مەفرەزەکانی هاتوچۆ بە تەواوی هەوڵەکانیان لە بەغدا و پارێزگاکان لەگەڵ یارییەکانی کۆتایی جامی کەنداو بیست و پێنجەم هەموو هەوڵەكان دەخاتە خزمەتكردنەوە ئەمەش لەسەر ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری”.
     لیوا تاریق ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانێکی یەکگرتوو داڕێژراوە بۆ بڵاوکردنەوەی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە نزیک شاشەکان، پارکە گشتیەکان، و شوێنەکانی دیکە کە هاوڵاتیان ئامادە دەبن بۆ بەدواداچوونی یاریی کۆتایی"، ئاماژەی بەوەشکرد، "مەفرەزەکانی هاتوچۆ هەماهەنگییەکی ئاست بەرزیان لەگەڵدا هێزە ئەمنییەکانی دیکە هەیە کە ئامادەن بۆ دەستەبەرکردنی ئەم ڕووداوە گەورەیەی تۆپی پێ”.