زێدان لەگەڵ سفیدی باس لە هەماهەنگی نێوان عێراق و ئوردن دەكات لە بواری دادوەری و یاسایی

ناوخۆ
  • 11-01-2023, 20:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری حاكم فایق زێدان ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵ ئەحمەد سفیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن گفتوگۆیكرد لەبارەی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئوردن لەبواری دادوەری و یاسایی.
    راگەیاندنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەری دكتۆر فایق زێدان پێشوازی كرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن ئەحمەد سفیدی و وەفدی یاوەری، و پێكەوە گفتووگۆیان كرد لەبارەی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی برا لەبوارە دادوەری و یاسایی.