حەلبوسی: پەرلەمان پشتگیری لە دەرەنجامەكانی لوتكەی سێ قۆڵی نێوان عێراق و میسر و ئوردن دەكات

سیاسی
  • 11-01-2023, 13:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: پەرلەمان پشتیوانی لەئەنجامەكانی لوتكەی سێ قۆڵی نێوان عێراق و میسر و ئوردن دەكات.
    نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە لە تەلەلاری ئەنجومەن پێشوازی كرد لە هاوتا ئوردنیەكەی ئەحمەد سفیدی و شاندی یاوەری لە دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە و دیبلۆماتی پەرلەمانی و هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو پەرلەمان كرا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوووە، كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی كاركردن لەسەر ئاستی پەرلەمان بۆ نزیككردنەوە و یەكخستنی بۆچون و كارا كردنی رێكەوتنەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامی هاریكاری لەسەر ئاستی پەرلەمانی عەرەبی و ئاسیایی و ئیسلامی و یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی بۆ لەخۆگرتنی پرسە هاوبەشەكان، ئاماژەشی بە ئەولەویەتی پرسی فەڵەستین كرد لەگەڵ هەڵوێستی پشتیوانی بۆیان لەلایەن عێراق و ئوردنەوە.
    هەروەك لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كە حەلبوسی وتیی ئەجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە بڕیارەكانی لوتكەی سێ قۆڵی و رێكەوتنی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات دەكات لە بواری ئەمنی و پیشەسازی و بازرگانی و دۆسیەی وزە و گرنگی بەیەكەوە بەستنەوەی كارەبا و راكێشانی بۆری نەوت بۆ بەندەری عەقەبە بە مەبەستی زیادكردنی داهاتی نسشتمانی و زیادكردنی دەروازەكانی هەناردە كردن، هەروەها پشتیوانی ئوردن و جەلالەتی شا عەبدوڵامی دووەمیشی بەرز نرخاند لە پشتیوانی بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان و بەستنەوەی كاری دۆستانە و هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان.
    لەبەرامبەردا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن خۆشحاڵی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر سەركەوتنی كارەكانی خولی دووەمی كۆنگرەی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و هەوڵدان بۆ پیشكەشكردنی هەموو ئیمكانیەتێك بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق، و تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی لە هەنگاوەكانی هاریكاری سێ قۆڵی نێوان ئوردن و میسر و عێراق و پرۆژە ئابوریەكان كە رێكەوتنیان لەسەر كراوە.
    سفیدی تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی كاری پەرلەمانی و هەماهەنگی و هاریكاری زیاتر بۆ بەرزكردنەوەی رۆڵی یاسادانان لە پشتیوانی لە هەوڵەكانی هەردوو وڵات بۆ هاریكاری هاوبەش و بەدیهێنانی تەواوكاری ئابوری و ئاماژەی بەوە كرد كە وڵاتەكەی بەسەرۆكایەتی جەلالەتی شا عەبدوڵای دووەم پشتیوانی لە حكومەت و گەلی عێراق دەكات لەهەموو بوار و ئاستێكدا.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا هاتووە، كە لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی لیژنە هەمیشەییەكان لە هەردوو ئەنجومەن بۆ پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوو پەرلەمان بۆ لابردنی ئەو بەربەستانەی دێنە بەردەم جێبەجێ كردنی رێكەوتنەكان بەو جۆرەری خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو وڵات دەكات.