حاكم زێدان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ئیمارات لەبارەی ڕێگەكانی هاوكاریكردن لە تایبەتمەندیە یاساییەكان گفتووگۆیان

سیاسی
  • 7-12-2022, 17:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری حاكم فایق زێدان ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازیكرد لە وەزیری دادو سەرۆكی دەستەی دادگای فیدراڵی لەئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو عەبدوڵا بن سوڵتان نعێمی.
    راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری حاكم فایق زەیدان پێشوازیكرد لە وەزیری دادو سەرۆكی دادگای فیدراڵی ئیمارات عەبدوڵا بن سوڵتان نعێمی .
    ئاشكراشیكرد: زێدان لەگەڵ نعیمی گفتوگۆی لەسەر ئاسۆكانی  هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی برا كرد لە بارەی تایبەتمەندیە دادورەیی و یاساییەكان و ئاڵوگۆڕی سەردانی دوولایەنە.