ڕاوێژکاری سودانی : بەرنامەی حکومی بەرەنگاری ئابووری تاکلایەنە دەبێتەوە

ئابوری
  • 31-12-2022, 11:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهڕ محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دوو ئاڕاستەی دیاریکرد کە بەرنامەی ئابووری حکومی لەخۆی گرتووە و جەختیشی لەوە کردەوەکە ئەوبەرنامەیە هەژموونی نەوت بەسەر ئابووریدا چارەسەردەکات.
    ساڵح بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەرنامەی حکومی ئابووری کە ئەنجومەنی نوێنەران لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 ڕاستاندنی بۆکرد بەدوو ئاڕاستەدا گوزەر دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئابووری تاکلایەنەو نەهێشتنی هەژموونی نەوت.
    وتیشی ئاڕاستەی یەکەم لەدارایی گشتیدا بەرجەستە دەبێت کە خوازیارین بەشداری نەوت لەکەرتی ئابووریدا کەم بکەینەوە بۆ 80٪ کەوادەخوازێ کەرتی دارایی گشتی بلەزو خێرا بگاتە دەفرە ڕەوانەکراوەکانی باج، جگەلەوەش پێویستە ستڕاتیژی ئەووتۆ بۆ چالاکی ئابووری تایبەت دابڕێژرێت کە داهاتی تاک زیادبکات و بەرهەمی ناوخۆ فرەبکات.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکردکە ئاڕاستەی دووەم ئەوەیە کە سنووقەکانی گەشەدان بە داهاتی نەوتی پاڵپشتبکرێن کەلە بەرنامەحکومیەکەدا ئاماژەی پێکراوە کەئەمەش نەختینە بۆ چالاکیەکانی کەرتی تایبەت دابین دەکات ،بەتایبەتی چالاکی پیشەسازی و خزمەتگوزاری وکشتوکاڵی بەشێوەیەک کە ئابووری وڵات فرەجۆربکات ، ئەم کەرتەش هەنووکە لە ئاستی پێویستدا نیەو 35٪ تێپەڕناکات، بەڵام بەمەرجێک ئەم بەرنامەیە ڕێژەی بێکاری کەم بکاتەوە.