سودانی فەرمان بە فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی دەدات بچێتە شوێنی هێرشە تیرۆریستییەكەی كەركوك

ئەمنی
  • 18-12-2022, 15:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانی بە فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی كرد، بچێتە شوێنی هێرشە تیرۆریستییەكەی كەركوك.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانی بە فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی كردووە بۆ ئەوەی بچنە شوێنی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی كە دەوریەیەكی لیوای دووی ئالی پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی عەلی سوڵتان لە قەزای ڕیاز لە پارێزگای كەركوك دووچاری بۆتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ ڕەوتی ڕووداوەكە و وردەكارییەكانی بووە.