وەفدێک بەنوێنەرایەتی سودانی بەشداری لە پرسەی شەهید ئەکام عومەر و محەمەد نەجات دەکات

ناوخۆ
  • 17-12-2022, 21:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەفدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید "محمد نەجات" کرد لە شاری کەرکوک، هاوکات نوێنەری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئامادەی مەراسیمی پرسەی فەرمی شەهیدی فەرماندە" ئاکام عومەر" بوو کە لە هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی .
     پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی راگەیاندین " وەفدێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە یاوەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، سەردانی بنەماڵەی شەهید " محەمەد نەجاتیان"کرد، بەمەبەستی سەرەخۆشی و هاوخەمی و ڕێزگرتن لە گیان و رۆحی شەهید و بنەماڵەکەی. 
     پەیامێرمان ئەوەشی راگەیاند " وەفەکە سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانەوە ئاراستەی باوکی شەهیدەکە و خانەوادەکەی و بنەمالەکەیان و خەڵکی کەرکوک کرد، و خەمخۆری سەرۆک وەزیرانی بۆ کەس وکاری شەهیدان دووپاتکردەوە،و ئەوەشی خستەڕوو کە سەرکردایەتی بڕیاریداوە تۆڵەی خوێنی شەهید لە تیرۆرستان بکاتەوە. 
     لە بەرامبەردا بنەماڵەی شەهید پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەت لە شەڕی دژی چەتە تیرۆریستییەکان دووپاتکردەوە.
    پێشتر "محەمەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، رێزلێنانی بەخشیە بنەماڵەی شەهید "محەمەد نەجات محەمەد عەلی کاهیە" .
    شەهیدی قارەمان (محەمەد نەجات محەمەد عەلی کەهیە) خەڵکی شاری کەرکوکە بوو ، لە یەکەی هێزی تەکتیکی هەواڵگر لەبەشی دبس،و دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی قارەمانانە دژی چەتەکان داعش شەهید بوو.
     هەر ئەمرۆ فەریق روکن لیوا "عیماد زوهەیر" نوێنەری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، بەشداری لە مەراسیمی فەرمی بەخاکسپاردنی شەهید "ئاکام عومەر " فەرماندەی کۆماندۆی هێزەکانی پاراستنی پاسەوانی هەرێمی کوردستان کرد ، کە لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
    لیوا "زوهێر" بە ناوی "محەممەد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرەخۆشی لە سەرکرد سیاسی و ئەمنییەکانی ئامادەبووی پرسەکە کرد.
     پێشتر "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسەو هاوخەمی خۆی بە شەهید بونی "ئاکام عومەر" راگەیاندبوو کە لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا شەهید بوو .  
     ئەوکات "سودانی" لە تویتێکدا ، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاوی کردەوە رایگەیاندبوو "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج" ئاکام عومەر" م پێگەیشت،کە یەکێکە لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی پاسەوانی هەرێمی کوردستانی عێراقمان .