بەندەری ئوم قەسری باكوور؛ دەستبەسەر 11 كۆنتێنەردا گیران

ناوخۆ
  • 23-11-2022, 18:04
  • +A -A

     بەغداد - INA

    دەستەی دەروازە سنوورەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستبەسەرداگرتنی 11 كۆنتێنەری پێچەوانەی مەرج و كۆنتڕۆڵی هاوردەكردن لە بەندەری باكووری ئوم قەسری باكور لە پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.
    دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەندەری ئوم قەسری باكوور توانی دەستبەسەر 11 كۆنتێنەردا بگرێت كە (ماتۆڕسكیلەكانی توك توك) لەخۆدەگرێت كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان بوون، چونكە ماوەی یاساییان تێپەڕاندووە كە ڕێگەی مانەوەیان لە بەندەرەكە داوە بەبێ چاوخشاندنەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەیەكی هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەكانی كاركردن پێكهێنراوە و ڕاپۆرتێكی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی ئامادەكراوە و رادەستی بنكەی پۆلیسی ئوم قەسر كردووە.