سەرچاوەئاوییەکانی عێراق : بارانبارینی ئەم دواییە نەبووە هۆی زیادبوونی گلدانەوەی ئاو

ناوخۆ
  • 21-11-2022, 12:32
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان رایگەیاند ، ئەو بارانبارینەی کە وڵات لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیوە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچە کشتوکاڵییەکان و کێبڕکێی ئاوی هەبووە، بەڵام نەیتوانیوە زیادبوون و عەمبارکردنی ئاو بەدەستبهێنێت.
     "عەلی ڕازی"وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بارانبارینی ئەم دواییە عەمبارکردنی ئاوی بەدەست نەهێناوە، چونکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات بارانی پێویست لەم ناوچانەدا بەدەست نەهاتوە، بەڵام کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچە کشتوکاڵییەکان دەبێت و کێبڕکێ لەسەر ئاو کەمدەکاتەوە.
     "ڕازی" ووتیشی"ئەم ئاوە لە ڕووبارەکان گلدراوەتەوە ئاراستەی ئەو ناوچانە کراوە کە بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنن لە باشووری عێراق و ئەهوارەکان.
    ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەو باران بارینەی لە بەشی باکوری وڵات باریوە بەرزبوونەوەی یەدەگی ئاوی بەدەستهێناوە،و هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بێت.