ئەنجومەنی خزمەتگوزاری راژە ماوەی ناڕەزایەتیەکان بۆ پیشەیی تەندروستیەکانی درێژ کردەوە

ناوخۆ
  • 14-11-2022, 15:41
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ڕاژە ، درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی ناڕەزایەتی بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن پیشە تەندروستین ڕاگەیاند.
     "ویسام هەیبی" وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ماوەی پێشکەشکردنی ناڕەزایەتی بۆ ئەوانەی پیشەی تەندروستین و پاڵپشتیان هەیە درێژکراوەتەوە تا کۆتایی ڕۆژی چوارشەممە ، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بە مەبەستی تەواوکردنی مەرجەکانی پێشکەشکردنی ناڕەزایەتییەکانیان.
     ئەللوهەیبی زیادی کرد، "ئەم درێژکردنەوەیە لە وەڵامی داواکاری داواکاران بوو بۆ داگیرکردنی ئەو پلە کارانەی کە وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، هەروەک ئەوەش بۆ مەبەستی دوورکەوتنەوەیە لە بێ بەشکردنی هەر داواکاریەک لە مافی ناڕەزایەتی دەربڕین.