ئەنجومەنی راژە ڕەزامەندی لەسەر دانانی ئەو کەسانە دەدات کە یاسای پلەبەندی پیشە پزیشکییەکان دەیانگرێتەوە

ناوخۆ
  • 16-08-2022, 18:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی پەسەندکردنی دانانی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە یاسای پلەبەندیکردنی پیشە پزیشکییەکان دەیانگرێتەوە.
      لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، "ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی لە دانیشتنی نۆزدەهەمی خۆیدا رەزامەندی داوە بە دامەزراندنی ئەو كەسانەی یاسا دەیانگرێتەوە بۆ پلەبەندی پیشە پزیشكی و تەندروستیەكان بەپێی ئەو لیستانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە نێردراوە. 
     بەپێی راگەیەندراوەکە پەسەندکردنەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە بەپێ یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی (٢٠٠٠) هەموارکراوی پلەبەندی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان بەپێی بڕگەکانی مادەی (١/سێیەم و چوارەم)ی یاسای پێشوو هاتوە ، بەپێی ئەو لیستانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە ھاتووە. 
     ھەروەک ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەنجومەنەکە لە دانیشتنی خۆیدا، رەزامەنی دەربڕی لەسەر دەمەزراندنی یەکەمەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ،بەپێی بڕیاڕی ژمارە (١٨٤)ئەنجومەنی وەزیرانی ساڵی ٢٠٢٢.
    لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە ئەنجومەن بەردەوامە لە دامەزراندنی ئەو کەسانەی کە بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراک دەیانگرێتەوە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.