پۆلیسی كۆمەڵایەتی سزای هەراسانكەران دیاری دەكات

ئەمنی
  • 30-10-2022, 11:39
  • +A -A

    بەغدا - INA- هەندرێن مەكی
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەشی پۆلیسی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی ناوخۆ سزای هەراسانكەرانی دیاریكرد، هاوكات دووپاتیكردەوە كە تاوانبارەكە بەبێ سكاڵا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
    بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵایەتی عەمید غالب عەتیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : پۆلیسی كۆمەڵایەتی و سەرجەم دامودەزگاكانی وەزارەتی ناوخۆ ماوەیەكی زۆرە كاردەكەن بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی هەراسانكردن لەڕێگەی  زنجیرەیەك ڕێوشوێن لەوانە: هەڵمەتی هۆشیاری میدیایی و پەروەردەیی كە لەلایەن بەشی پەیوەندییەكان ئەنجام دەدرێت و میدیا لە وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی كۆمەڵایەتی، جگە لە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئیدارەی قوتابخانە.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  هەڵمەتەكانی هۆشیاری تەنها بۆ ئەو كچانە سنوردار نین كە هەراسانیان كراوە، بەڵكو گەنجان پەروەردە دەكەین و سزاكانیان بیردەخەینەوە، هەروەها دەرئەنجامەكانی هەراسانكردنیان پیشان دەدەین كە دیاردەیەكی ناشارستانییە و لەگەڵ بەهاكانمان و داب ونەیتمان ناگونجێت.
    جەختیشی لەوە كردەوە : پرسی هەراسانكردن مافێكی گشتییە، هەراسانكارەكەش لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت ئەگەر سكاڵایەكیش لەسەری نەبێت، پشت بە چاودێریكردن لەلایەن ئەندامەكانمانەوە دەبەستێت، چونكە ئەم هەڵسوكەوتە كاریگەری لەسەر یەكگرتوویی و ئاسایشی كۆمەڵگا هەیە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: یاسای سزادان تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر دەگرێتەوە و سەبارەت بە نەوجەوانان، پۆلیسی نەوجەوانانیش هەیە و هەرزەكارانی نەوجەوانان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەراسانكردن چەندین جۆری هەیە و لە شوێنی جیاوازدا ڕوودەدات، بۆ نمونە لە ڕێگەی قوتابخانەكان و بۆیە دەوریەی فریاگوزاری و دەوریەی پۆلیسی كۆمەڵایەتی لە نزیك قوتابخانەكان جێگیركراون، ئەمە جگە لەوەی دیاردەی هەراسانكردن لە شوێنە گشتیەكان و پاركەكاندا بڵاودەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پۆلیسی كۆمەڵایەتی  هەوڵدەدات دیاردەی هەراسانكردن كەمبكاتەوە بە جێبەجێكردنی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 لە 69 كە ماددەكانی 400 و 401 و 402 لەخۆدەگرێت، بەو پێیەی ئەو ماددانە سزای هەراسانكراوەكە بە زیندانیكردنی كەسی هەراسانكراوی تێدایە، مانگ، شەش مانگ یان ساڵێك.