بهناز سهعید ئەگەر سەرنج بدەینە وڵاتە پێشكەوتووەكان كە زۆر دیاردەی شارستانیمان بەرچاو دەكەوێت یەكێك لەوانە لێخوڕینی پایسكیلە لەلایان بەبێ بوونی هیچ ڕێگرییەك بەپێچەوانەوە لە كوردستان تا ڕادەیەكی كەم و تەنیا لەلایەن ڕەگەزی نێرەوە پایسكیل لێخوڕین بەر چاو دەكەوێت ئاشكرایە قوتابیانی زانكۆ لە هەموو بوارەكانی ژیاندا ڕۆڵێكی دیار و كاریگەریان هەیە بۆیە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ببنە پێشەنگ ئەویش بە بەكارهێنانی پایسكیل وەكو هۆكارێكی سەرەكی گواستنەوە بەتایبەت دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لەسەر هەندێك شۆستەی شاری هەولێر شوێنی تایبەت بە پایسكیل دیاریكرا و واش بڕیار بوو لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە ژمارەیەك پایسكیل بدرێن بە قوتابیانی زانكۆ ئێمە لێرەدا بیروڕای چەند كچێك وەردەگرین بۆئەوەی بزانین ئەوان تاچەند ئامادەن پایسكیل لێ بخوڕن و كۆمەڵێك پرسیاریان ئاڕاستە دەكەین كە تایبەتن بەم بابەتە. دیمەنێكی جوان و شارستانی: سەرەتا(چرا محمد)كە تەمەن 19ساڵ بەم شێوەیە ڕای خۆی دەربڕی:بێگومان لێخوڕینی پایسكیل لەلایەن كچانەوە دیمەنێكی جوان و شارستانییە بەڵام لە كۆمەڵگای ئێمەدا كە كۆمەڵگایەكی باوك سالارییە و تاڕادەیەكی زۆر داب و نەریتی كۆنی بەسەردا زاڵە بۆیە ئەو مافە نەدراوە بە ڕەگەزی مێینە تاكو پایسكیل لێبخوڕێت هەرچەندە زۆر سودی هەیە كە لێمان پرسی ئایا تۆ ئامادەی پایسكیل لێبخوڕیت (چرا) باسی لەوە كرد كە ڕەنگە نەتوانێت لەسەر شەقام پایسكیل بەكاربهێنێت هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ دابونەریتی كۆمەڵگا و توانج و قسەی ناشرین لەلایەن كەسانی نارٍۆشنبیر و تێنەگەیشتوو ەوە چرا هیوای خواست لێخوڕینی پایسكیل لەلایەن كچانەوە ببێتە شتێكی ئاسای و بەهەنگاوی یەكەم دادەنرێت بۆ گۆڕینی كۆمەڵگاكەمان بۆ كۆمەڵگایەكی مۆدێرن و پێشكەوتوو. ڕێگری لەبەردەم كچاندا: (سروە فاخیر) تەمەن 19ساڵیش پێی وا بوو كە ڕێگری زۆرە لەبەردەم كچاندا بۆ بەكارهێنانی پایسكیل هەیە بەڵام لەگەڵ هەوڵدان بۆ وشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگا و زۆر ئاساییە بە پایسكیل بێم بۆ كۆلێژ ڕونكردنەوەی لایەنە باشەكانی تا ڕادەیەك دەبێتە هۆی لابردنی ئەو بەربەستانە سروە بەردەوام بوو لە قسەكانی من ئامادەم پایسكیل لێبخوڕم كاتێك ببێتە شتێكی ئاسایی چونكە دڵنیام سەرەتاكەی بە دیاردەیەكی نەشیاو دادەنرێت بەوەی چۆن دەبێت {كچ پایسكیل لێبخوڕێت}كۆمەڵگاكەمان تا ڕادەیەكی زۆر داخراوە من ناڵێم با واز لە كلتورەكەمان بهێنین بەڵام دەبێت گۆڕانكاری تێدا بكەین لەبەر ئەوەی ژیان لە گۆڕاندایە لەدوا قسەیدا {سروە}ئەوەی نەشاردەوە كە لێخوڕێنی پایسكیل یەكێكە لە ئارەزووەكانی و پێی خۆشە ببێتە دیاردەیەكی ئاسایی. لەدوای سروە (ئامێز كەمال)تەمەن 15 ساڵ بەم جۆرە ڕای خۆی دەربڕی:پایسكیل لێخوڕین لەلایەن كچانەوە دیاردەیەكی زۆر جوانە چی دەبێت ئەگەر كچیش پایسكیل لێبخوڕێت بەڵام كۆمەڵگای ئێمە زۆر دوا كەوتووە من لە منداڵییەوە زۆر حەزم لە پایسكیل لێخوڕین بوو بەڵام باوكم دەیگوت كە عەیبە كچ نابێ پایسكیل لێبخوڕێت ئێستاش زۆر حەز دەكەم پایسكیل لێ بخوڕم و ئامادەم كە بەپایسكیل بڕۆم بۆ قوتابخانە كەم بەبێ ئەوەی كە كەسێكی تریش بیكات (لۆنە حامید)تەمەن 21ساڵ لەمبارەیەوە گوتی:دیاردەیەكی زۆر شارستانییە كە كچانی كوردستان پایسكیل لێبخوڕن من زۆرپێم ئاساییە كە بەپایسكیل بێم بۆ كۆلێژ بەڵام بەداخەوە كۆمەڵگاكەمان ئەمە بە كارێكی باش دانانێت". قەرەباڵغی كەم دەكاتەوە و سیمایەكی جوان بە شارەكان دەبەخشێ: (سارا كامیل)تەمەن 24ساڵە بەكارهێنانی پایسكیلی بەدیاردەیەكی شارستانی دانا و هیوادار بوو ببێتە دیاردەیەكی ئاسایی چونكە قەرەباڵغی لە شەقامەكاندا كەم دەكاتەوە و سیمایەكی جوان بەكوردستان دەبەخشێت یەكێك لە خەونەكانی سارا لێخوڕینی پایسكیلە پێشی وایە كە ئمڕۆ نەبیچ سبەی خەونەكەی دێتە دی سارا ڕوو دەكاتە كچەكان و دەڵێت: بە زووترین كات ئەو كۆتە بشكێنن و دەست بكەن بە لێخوڕینی پایسكیل و شەرم نەكەن بەڵكو شانازی پێوە بكەن ئەگەر پایسكیل هەبێ یان زانكۆ بمداتێ ئامادەم بە پایسكیل بێم بۆ كۆلێ (شنۆ جەمیل}لێخوڕینی پایسكیلی بە شتێكی زۆر ئاسای دانا و پێی وابوو وەك چۆن كوڕ ئەومافەی هەیە كچانیش مافی خۆیانە شنۆ لە قسەكانی بەردەوام بوو و وتی:من وەكو كچێكی زانكۆی سەڵاحەدین ئەگەر پایسكیلم هەبێت یان زانكۆ بمداتێ ئامادەم بە پایسكیل بێم بۆ زانكۆ یەكێك لە خەونەكانم ئەوەیە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان بە پایسكیل بچمە زانكۆ ئەمە هیچ شەرمی ناوێ بەڵام بەداخەوە لەوڵاتی ئێمەدا بە دیاردەیەكی عەیب و بێشەرمانە لەقەڵەمی دەدەن ئەگەر من بە پایسكیل بێمە كۆلێژەكەم لەوانەیە بە لای كەم 100توانجم پێ بكەوێت ئەگەر كچان بە ڕێژەیەكی زۆر بە پایسكیل بێن ئەوا دیاردەی توانج تێگرتنیش كەم دەبێتەوە هەر كچێك ئارەزووی پایسكیل لێخوڕینی هەیە پێویستە گوێ نەداتە قسەی خەڵك هەر سەبارەت بەم بابەتە مامۆستا(شهاب محمد)لە زانكۆی سلێمانی گوتی: بەڕای من هەر كچێك ئارەزووی لێخوڕینی پایسكیلی هەیە با گوێ نەدات بە قسەی خەڵك و بەپایسكیل هاتووچۆ بكات لەبەر ئەوەی دیاردەیەكی شارستانییە و سیمایەكی جوانی هەیە زۆربەمان لایەنە باشەكانی بەكارهێنانی پایسكیل دەزانین بۆیە من نامەوێ باس لەوە بكەم تەنیا دەمەوێ بڵێم ئەمە هەنگاوێكی كاریگەرە بۆ ئەوەی دیمەنێكی شارستانی بە كوردستان دەبەخشێت هەر بەردەوام پایسكیل لێدەخوڕم و هیوادارم كچانی زانكۆش ببنە پێشەنگ بۆ شكاندنی ئەو نەریتە و پایسكیل لێبخوڕن
نێچيرڤان بارزانى سهردانى ئهنقهره دهكات
بهژماره...ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان