نرخی نەوت لە ماوەی پێنج هەفتەدا لە بەرزترین ئاستی دابەزیوە

ئابوری
  • 10-10-2022, 12:00
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لە ماوەی پێنج هەفتە لە بەرزترین ئاستیدا ، نرخی نەوت جارێکی تر دابەزینی بەخۆیەوەبینی ، لەکاتێکدا بازاری فرۆشتن قازانجی بەدەستهێنا دوای بەرزبوونەوەی بەهێزی هەفتەی رابردوو، ئەویش دوای بڕیاری (ئۆپێک پلەس)  بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و پێش سەپاندنی قەدەغەکردنی نەوتی رووسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپا.
     ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە"بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 81 سەنت كە دەكاتە 0.8% دابەزیوە و گەیشتووەتە 97.11 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكا 91.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك تۆماركراوە، كە 76 سەنت دابەزیوە، كە دەكاتە 0.8%.
     ھاوکات هەردوو گرێبەستەکە لە سەرەتای دانیشتنەکەدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆیان لە ٣٠ی ئابەوە، بەڵام دەستکەوتەکانیان لەدەستدا، و پاشەکشەیان کرد لە پشکەکانیان لە ئاسیا ، چونکە لە ژاپۆن و کۆریای باشوور بەهۆی پشووەکانی فەرمیەوە بازارەکان داخراون.
     لەوبارەیەوە "تینا تینگ" شرۆڤەکاری کۆمپانیای "سی ئێم سی مارکێتس " دەڵێت"ڕەنگە وەرگرتنی قازانج هۆکاری سەرەکی فشارەکانی سەر نرخی نەوت بێت لەمڕۆدا، دوای پێنج رۆژ لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوو .
     لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای" برێنت " و کۆمپانیای "تەکساس رۆژئاوا "  گەورەترین بەرزبوونەوەی ڕێژەیان لە مانگی ئازاری هەفتەی ڕابردووەوە تۆمارکردووە، دوای ئەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی لەنێویاندا ڕووسیا کە بە هاوپەیمانی (ئۆپیک پلەس) ناسراوە، ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە ڕێژەی ٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
    شاینی باشە کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی (ئۆپێک پلەس ) پێش گەمارۆی نەوتی ڕووسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپا دێت، کە بۆتە هۆی کەمبوونەوەی پێداویستییەکان و لە ئێستادا بەدەست دابینکردنی توندەوە دەناڵێنێت.
     ھاوکات سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا لە مانگی کانوونی دووەم و شوباتەوە ، شرۆڤەکارانی بانک و دەڵاڵەکان پێشبینییەکانیان بۆ نرخی نەوتی خاو ئاشکراکردوە و پێشبینی دەکەن لە چەند مانگی داهاتوودا نەوتی خاوی برێنت بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرزببێتەوە.
    ھەروەک "تێنگ " جەختی لەوە کردەوە کە سووککردنی ئەو سنووردارکردنانەی "کۆڤید-١٩" کە لەلایەن دەسەڵاتداران لە چین ، ڕەنگە ببێتە هۆی بوژانەوەی خواست لەسەر نەوت و ڕێگە بدات بە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.