عەدنان دەرجال بەردی بناغەی یاریگایەكی مۆدێرن دانا

وەرزش
  • 30-09-2022, 20:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، عەدنان دەرجل، وەزیری وەرزش ولاوان ، بەردی بناغەی یاریگای حەدیسەی لە پارێزگای ئەنبار دانا، كە توانای لەخۆگرتنی 5 هەزار هاندەری هەیە.
    وەزارەتی وەرزش و لاوان لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، "دانانی بەردی بناغەی یاریگاكە بەئامادەبوونی وەزیری پلاندانان خالد بەتاڵ نەجم، لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس و نوێنەرانی پارێزگای ئەنبار، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئەندازیاری وەزارەت، ئەندازیار نەجم عەبدولواحد، و ژمارەیەك كەسایەتی وەرزشی و كەسایەتی و پیاوانی عەشیاری.لە پارێزگای ئەنبار و قەزای حەدیتە بەرێوەچوو.
    دەرجال لە وتەیەكدا بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی دەستپێكردنی كاركردنی لەسەر پرۆژە نوێیەكە كرد، كە وتی "بەدیهێنانی خواستی وەرزشوانان و خەڵك بۆ پێشخستنی وەرزشی .