بانکی ڕافیدەین سێ گروپ لە بڕیاری ڕاگرتنی پێشینەکان دەردەهێنێت

ئابوری
  • 27-09-2022, 11:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەڕایگەیاند کە فەرمانبەران و ئەندامانی هەردوو وەزارەتی بەرگری وناوخۆلە بڕیاری ڕاگرتنی پێشینە بۆیان هەڵاوێر دەکات .
    ڕاگەیاندنی بانکەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە فەرمانبەران وئەندامانی وەزارەتی بەرگری وناوخۆ کەپێشووتر مامەڵەی وەرگرتنی پێشینەیان بۆکراوە بڕیاری ڕاگرتنی کاتی پێشینەکان نایانگرێتەوە، هەروەها بانکەکە داوای لەهاووڵاتیان کرد کە مامەڵەکانیان لە لقەکانی بانکەوە تەواوبکەن.